رووداو- ئاژانسەکان
یەکەمین خەڵاتی سارا لیدمەن درا بە چالاکڤانی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەوانی کورد لاوێن موهتەدی.
سارا لیدمەن، نووسەرێکی سویدی بوو کە لە بابەتەکانیدا باسی لە بارودۆخی کرێکاران، زەحمەتکێشان و چینەکانی خوارووی کۆمەڵگا دەکرد. بە یادی ئەم نووسەرە سویدیە خەڵاتێک دیاری کراوە کە ساڵانە دەدرێت بەو چالاکڤانانەی کە لە بواری مافی مرۆڤ و بە دژی رەگەزپەرەستی کار دەکەن.
لاوێن موهتەدی لەم دواییانەدا کتیبێکی بە ناوی "رۆژێک کە ئازاد بم" نووسیوە کە تێیدا ئاماژەی بە ژیانی سیاسی کاترینا تایکۆن، نووسەری رومانیایی کردووە.
لاوێن موهتەدی لە ساڵی 1978 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە کە لە وڵاتی سوید دەژیت.
لاوێن لە رۆژنامە و راگەیاندنەکانی سوید لە بارەی پێشێل کردنی مافی ژنان دەنووسێت.

.jpg&w=3840&q=75)