رووداو دیجیتاڵ رادیۆی فەرمیی ئەڵمانیای رۆژئاوا (WDR) بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووەوە پەخشی کۆمەڵێک زمان رابگرێت، زمانی کوردیش یەکێکە لەوان. بەشی کوردی لەو رادیۆیە بە ناوی (کۆزمۆ کوردی) دەناسرێت، بڕیاری داخستنی دراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پەخشی زمانەکانی دیکەی وەک فارسی، تورکی و عەرەبی لە هەمان رادیۆدا بەردەوام دەبن و دانەخراون. بەرپرسانی رادیۆکە وەک پاساوێک بۆ ئەم بڕیارە ئاماژەیان بەوە کردووە، زۆربەی کوردانی دانیشتووی ویلایەتی (نۆردراین ڤێستڤالن) کە بنکەی سەرەکیی رادیۆکەی لێیە، هاووڵاتیی تورکیان؛ بۆیە پێیان وایە مادام پەخشی تورکی هەیە، پێویست بە بەردەوامبوونی پەخشی کوردی ناکات. کامیل بازرگان، کە ساڵانێکی زۆرە سەرپەرشتیی پەخشی کوردی لەو رادیۆیە دەکات، لە بەرنامەی (دیاسپۆرا)ی رووداو، زانیاریی زیاتر لەبارەی هۆکارەکانی پشت داخستنی ئەو بەشە و کاریگەریی بڕیارەکە دەخاتە روو.
جیهان05-06-2026بەریتانیا رەخنە لە جێگرەکەی ترەمپ دەگرێ و بە "دەستوەردان لە دیموکراسی" تۆمەتباری دەکات