رووداو دیجیتاڵ
دوای هێرشی مووشەکی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئێسرائیل، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی رۆژئاوای وڵاتە تاوەکو ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە دادەخرێت.
شەوی یەکشەممە، 7ی حوزێرانی 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیاری داخڕانی ئاسمانی رۆژئاوای وڵاتەکە دراوە.
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران دەڵێت: "بەسەرنجدان بە هەڵسەنگاندنە ئەمنی و رێکارەکان بۆ سەلامەتی و بە دەرکردنی ئاگاداریی فڕۆکەوانی (نۆتام)، بەشی رۆژئاوای ئاسمانی وڵات تاوەکو ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە دادەخرێت."
مەجید ئەخەڤان، گوتەبێژی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێرانیش رایگەیاند: "بەهۆی ئەم دۆخە تایبەتە و بە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتیی گەشتیاران و پاراستنی تیمەکانی فڕۆکەوانی، هەروەها بە دەرکردنی ئاگاداریی فڕۆکەوانی (نۆتام)، بەشی رۆژئاوای ئاسمانی وڵات تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە دادەخرێت و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن. "
مەجید ئەخەڤان، داوای لە هاووڵاتییانیش کرد سەردانی فڕۆکەخانەکانی پارێزگاکانی رۆژئاوای وڵات نەکەن و تەنیا لەڕێگەی سەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاری لەبارەی گەشتەکانەوە وەربگرن.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
