رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هۆشداریی تووند دەداتە ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت کە هەر وەڵامدانەوەیەک بۆ هەنگاوەکەی ئێران، وەڵامی وێرانکەری بەدوادا دێت.
ئیبراهیم زولفەقاری گوتی، رژێمی زایۆنی بە پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست، خراپەکارییەکانی دژی گەلی مەزڵوومی لوبنان زیاد کردووە. ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم کارانە بە گڵۆپی سەوز و پاڵپشتیی لایەنی ئەمریکایی و بێدەنگیی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ئیسرائیل بە بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو، لەوانەش بۆمبی فۆسفۆری، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.
گوتەبێژەکەی خاتەمولئەنبیا، ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای هۆشدارییەکانی پێشوو، ئیسرائیل تەواوی هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و زاحییەی بەیرووتی کردووەتە ئامانج. ئەو گوتیشی: "پێشتر ئاگادارمان کردبوونەوە، لە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران یان بەردەوامیی تاوانەکان لە زاحییە، ئیسرائیل و لایەنگرانی رووبەڕووی لێدانی کوشندەتر و پەشیمانکەرەوە دەبنەوە و هێرشی وێرانکەریان بەسەردا دەست پێ دەکات."
زولفەقاری ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێ "سوپای زایۆنی" دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان و زاحییە رابگرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناخــێکی مەترسیدار و چیدیکە بێدەنگیی تاران بەردەوام نابێت.

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)