گوێگرتن لە چیرۆکی ژیانی جەلیل کاکەوەیس، نەک تەنیا وەک ئەدەبیات، بەڵکو وەک هەڵوێستێکی ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزی پێویستە. وەکچۆن خۆی دەڵێت: ״ئەوەی نەیاری گەلەکەم بێت، نەیاری خاک و ژینگەکەشم بێت، بە هەموو هێزمەوە دژی دەوەستمەوە.״
بەسەرهاتێکی تایبەتیی نووسەرێک، هەندێکجار دەبێتە یەکێک لە گرنگترین چیرۆکەکانی. لای جەلیل کاکەوەیس، بەسەرهاتی کوشتنی سەگەبۆر لە گوندی حەساری کەرکووک یەکێکە لەو چیرۆکە گرنگانە؛ چیرۆکێکی راستەقینە و پڕ لە برک و ژان.
لەکاتی ئامادەکاریمان بۆ ئەم بەڵگەفیلمە، لەگەڵ نووسەر خۆیدا زۆر قسەمان لەبارەی بەرهەم و ژیانی جەلیل کاکەوەیس دەکرد. رۆژێک مامۆستا باسی بەسەرهاتێکی خەمگینی کرد، ئەویش کوشتنی سەگەکەیان بوو. مامۆستا جەلیل، کە خۆی یەکێکە لە وەستاکانی گێڕانەوە، ئاوا دەستی بە گێڕانەوەی چیرۆکەکە کرد:
״لە ماڵی خۆمان لە گوندی حەساری گەورە دانیشتبووین، نیوەڕۆ بوو، لەگەڵ دایک و باوکم خەریکی نانخواردن بووین. لەپڕ گوێمان لە دەنگی تەقە بوو. کە چوومە دەرەوە بینیم سەگەبۆرەکەمان کەوتووە و خوێن لە ملی دێت. سەیرێکی ئەولام کرد، دوو حەرەس قەومی ئاوڕێکیان دایەوە. ئەوان بوون سەگەبۆرەکەی ئێمەیان کوشت و بە خوێنساردی ئاوڕێکیان دایەوە و رۆیشتن.״
گوێگرتن لە چیرۆکی ژیانی جەلیل کاکەوەیس، نەک تەنیا وەک ئەدەبیات، بەڵکو وەک هەڵوێستێکی ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزی پێویستە. وەکچۆن خۆی دەڵێت: ״ئەوەی نەیاری گەلەکەم بێت، نەیاری خاک و ژینگەکەشم بێت، بە هەموو هێزمەوە دژی دەوەستمەوە.״
بەرهەمی ساڵی 2025
پرۆدیوسەر و دەرهێنەر: سیروان رەحیم
مۆنتاژ: دیار مەرجان