Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دکتۆر عەبدوڵڵا عەلی

دکتۆر عەبدوڵڵا عەلی

تەندروستی02-06-2026

بەغدا؛ پزیشکانی گەنج بەهۆی کەمیی مووچە و دانەمەزراندنیان خۆپیشاندانیان کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە
تەندروستی02-06-2026

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت
تەندروستی02-06-2026

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت

لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری: ڤەیپ، جگەرە و نێرگەلە هیچیان 'سەلامەت' نین
تەندروستی02-06-2026

لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری: ڤەیپ، جگەرە و نێرگەلە هیچیان 'سەلامەت' نین

رووداو- تەندروستی

ژمارەیەک لە پزیشکانی گەنج لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و دەڵێن ماوەی چوار مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و مووچەکانیشمان زۆر کەمە.

دکتۆر عەبدوڵڵا عەلی یەکێک لە پزیشکە ناڕازییەکان و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ناڕەزایەتییە بەردەوام دەبێت تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن."

 دکتۆر عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەدەکات پێمان گوتراوە کە بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێین نەک هەمیشەیی،  بەهۆی دانەمەزراندنمانەوە پەنامان بۆ کاری دیکە بردووە ماوەیەک کاری فرۆشتنی کەرەستەی جوانکاریم دەکرد و هاوڕێم هەیە پزیشکە و کاری دیلیڤەری دەکات.

دکتۆر عەبدوڵڵا عەلی ئاشکرای کرد، دوورکەوتنەوەیان لە کارەکەیان کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی پیشەییان هەبووە، وامان لێهاتووە پزیشکیمان بیرچووەتەوە، چونکە دوو ساڵە لە ماڵەوەین، لەکاتێکدا پێویستە پزیشک دوای شەش مانگ لە دەرچوونی کاری پزیشکی بکات.

بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد02-06-2026