رووداو - هەولێر
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە توركیا پێدانی ڤیزای بە خەڵكی هەرێمی كوردستان راگرتبێت.
عەبدولخالق محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەواڵی راگرتنی پێدانی ڤیزای توركیا بە هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان دوورە لە راستییەوە.
عەبدولخالق محەممەد گوتیشی "پێدانی ڤیزا وەك رابردوو بەردەوامە و هیچ گرفتێك نییە".
رۆژی 17-7-2019 لە رێستۆرانتێكی شاری هەولێر رووداوێكی تەقەكردن روویدا، بەوهۆیەوە كارمەندێكی كۆنسوڵخانەی توركیا و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.



.jpg&w=3840&q=75)