رووداو-هەولێر
هەردوو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ناپۆلی ئیتالی لە یاری لووتکەی کۆمەڵەی پێنجەم یەکسانبوون.
یارییەکە لە ئانفێڵد کرا، لیڤەرپوول نەیتوانی شکست بە ناپۆلی بهێنێت و تۆڵەی لێبکاتەوە کە لە یاری چووندا لێیبردبووەوە، یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
درایس مێرتێنس لە خولەکی ٢٠ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد، دیان لۆڤرێنیش لە خولەکی ٦٥ بە لیدانی سەر توانی گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بۆ لیڤەرپوول تۆماربکات.
ئێستا لیڤەرپوول پلەی یەکەمی گرتووە بە ١٠ خاڵ، بەڵام یاری داهاتوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر بە سالزبۆرگ دەکات کە خاوەنی ٧ خاڵە و ئەگەر لیڤەرپوول بە جیاوازی دووگۆڵ بدۆڕێت و ناپۆلیش لە خێنک بباتەوە، ئەوا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی دەکات.
سالزبۆرگیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی خینکی بردەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.




