گریانی بەکوڵی کەسوکار و هاوڕێیانی هەڵکەوت عەزیز بۆ مەرگی کوڕە دڵسۆزەکەی کوردستان و ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکەی. هەڵکەوت عەزیز، رۆژنامەڤانی دیاری کورد و پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی دووشەممە، بە رووداوێکی دڵتەزێن لە رێگەی نێوان بەسرە بۆ دیوانییە کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ کەرکووک، زێدی باووباپیرانی و کەسوکار و هاوڕێ و هاوپیشەکانی لە مزگەوتی سەعید تۆماری نوێژی مردوویان لەسەر کرد و لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاک دەسپێردرێت.