پارێزگاری حەسەکە: ماندووبوونی هەڵکەوت عەزیز بۆ گەیاندنی راستییەکان لەبیر ناکرێت

مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند.
مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند. دوای ئەوەی لە رێگەی بەغدا - بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-6-2026 هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
نورەدین عیسا، پارێزگاری حەسەکە سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و خێزانی هەڵکەوت عەزیز دەکات.
پارێزگاری حەسەکە دەڵێت: هەڵکەوت عەزیز شوێنپەنجەیەکی دیاری لە شێوازی کارکردنی خۆیدا جێهێشت و بە هەوڵەکانی خزمەتی رۆژنامەگەریی کوردی کرد.
نورەدین عیسا ئاماژە بەوە دەدات، "هەوڵەکانی لە یادەوەرییەکاندا دەمێننەوە و ماندووبوونی بۆ گەیاندنی راستییەکان لەبیر ناکرێت. هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین و لە خودا داواکارین رەحمی پێ بکات و سەبووری و ئارامی بەوان ببەخشێت".
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (HDKI)، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "گیانلەدەستدانی ئەو، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بواری میدیا و رۆژنامەڤانیی پیشەیی لە کوردستان."
د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "کوردستان و تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاندنکارێکی بوێر، راستگۆ و پابەند بە راستییان لەدەست دا."
لە پەیامەکەیدا، وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوە کردووە کە بەبیستنی هەواڵەکە لە دڵەوە بۆ ئەو کارەساتە دڵتەنگ و خەمبار بووە و دەڵێت: "هەڵکەوت عەزیز راگەیاندنکارێکی بەتوانا و خاوەن باوەڕێکی بەرزی کوردایەتی بوو، کە تا دوا ساتەکانی ژیانی بە دڵسۆزی و ئەمانەتدارییەوە خزمەتی پیشەی راگەیاندنی کرد."
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "کوردستان پەیامنێر و میدیاکارێکی سەرڕاست و راستگۆ و بەپەرۆشی لەدەستدا."
وەزیری خوێندنی باڵا لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆر بەداخە بۆ کۆچی دوایی "پڕ لە ژان و ناسۆر"ی هەڵکەوت عەزیز و دەڵێت: "کۆچی لەناکاوی ئەو برا جوانەمەرگەمان دڵی هەمووانی خەمبار کرد."
کۆمەڵگەی گەنجانی دیموکراتی ئەورووپا (DEMYC) سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، کارمەندان و رۆژنامەڤانانی تۆڕی میدیایی رووداو کرد بەبۆنەی گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا.
رۆژی دووشەممە 08-06-2026، کۆمەڵگەی گەنجانی دیموکراتی ئەورووپا لە برۆکسلەوە رایگەیاند، دڵگرانن بەم لەدەستدانە گەورەیە و گوتی: "بەڕێز هەڵکەوت عەزیز ژیانی خۆی بە پیشەییبوون، ئازایەتی و پابەندبوون بە ئاگادارکردنەوەی جەماوەر بەخشییە بواری رۆژنامەڤانی."
DEMYC رایگەیاند، کار و بەشدارییە بەهادارەکانی هەڵکەوت عەزیز لە کایەی میدیایی هەرێمی کوردستان و دەرەوەیدا، "بەتەواوی بە رێزێکی گەورەوە لە یاد دەمێننەوە."
رێکخراوە ئەورووپییەکە هاوسۆزیی خۆی بۆ خێزان، هاوڕێیان، هاوکاران و تەواوی کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو دەربڕی و نووسیویەتی: "بە دڵەوە هیوادارین هێز و ئارامی لە یادەوەرییەکانی ژیان و خزمەتە نایابەکەیدا بدۆزنەوە. هیوادارین رۆحی شاد بێت و میراتەکەی بەردەوام بێت لە ئیلهامبەخشین بە نەوەکانی داهاتووی رۆژنامەڤانان."
مەکتەبی راگەیاندنی پارتی رەنجدەرانی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا، رایدەگەیێنێت: "خوالێخۆشبوو لە ماوەی کاروانە پیشەییەکەیدا، نموونەی رۆژنامەنووسێکی راستگۆ، بوێر و خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بوو."
لە پرسەنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆچی دوایی ئەو میدیاکارە دیار و بەتوانایەی کوردستان کە "میدیاکارێکی لێهاتوو، ماندوونەناس و دڵسۆز بوو"، لە ناخەوە خەمباری کردوون و دەڵێت: "هەڵکەوت عەزیز هەمیشە بە باڵاترین پلەی بەرپرسیارێتییەوە ئەرکەکانی رادەپەڕاند و خزمەتی بە کایەی راگەیاندنی کوردی دەکرد."
وەزارەتی نەوتی عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە خێزانەکەی و تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە پەیامەکەیدا کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە رایگەیاندووە: "گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو، میدیاکار هەڵکەوت عەزیز و تەواوی کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین."
گوتەبێژی وەزارەتی نەوت لە خودای گەورە دەپاڕێتەوە : "کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، سێبووری و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت."
کەنیسەی چوارچرا لە سلێمانی، پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، "بە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو پەیامنێرە چالاک و دڵسۆزە، خەمبار و پرسەدارین."
لە پرسەنامەکەدا کە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کراوە، کەنیسەی چوارچرا لە سلێمانی هاوخەمیی خۆی بۆ ئەم کۆستە دەربڕیوە و دەڵێت: "نزا دەکەین ئەمە دوایین کۆستی خێزانی سەنگینی رووداو بێت و هاوخەمتانین."
پرۆفیسۆر د.عەلی عەبدولڕەزاق دەباغ، سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هەواڵی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز کە بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی سپارد، لە ناخی دڵمانەوە خەمباری کردین."
لە پرسەنامەکەدا کە بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی هەولێری پزیشکییەوە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کراوە، سەرۆکی زانکۆ هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە، خزم، هاوکار و هاوپیشەکانی ئەو رۆژنامەڤانە لە دەزگاکانی راگەیاندن دەربڕیوە.
رۆژنامەڤانانی گەرمیان، پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری دیپلۆماسیی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیێنن، "ئەمە هەواڵێکی یەکجار سامناک و دڵتەزێن بوو بۆ هەموو خەڵکی کوردستان."
لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەناوی رۆژنامەڤانانی گەرمیانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو (هەڵکەوت عەزیز) رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان و پەیامنێری دیپلۆماسیی میدیای رووداو دەکەین."
لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کۆچی ئەو رۆژنامەڤانە خەسارەتێکە بۆ مەیدانی راگەیاندن."
یەحیا رەسوول لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بە دڵێکی باوەڕمەند بە قەزا و قەدەری خودا، هەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری کەناڵی رووداومان لە بەغدا پێگەیشت، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە پیشەیییەکانیدا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێنەوە گیانی سپارد."
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان باس لە لێهاتوویی ئەو رۆژنامەڤانە دەکات و دەڵێت: "کۆچی دوایی ئەو، خەسارەتێکە بۆ کایەی میدیایی، چونکە بە کەسێکی پیشەگەر و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ رووداوەکان ناسرابوو؛ ئەو پەیامە میدیاییەکەی بەوپەڕی پابەندی و بەرپرسیارێتییەوە بۆ گەیاندنی راستییەکان بە جەماوەر جێبەجێ دەکرد."
یەحیا رەسوول گەرمترین سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی "خێزانی کەناڵی رووداو"، بنەماڵەی کۆچکردوو و هاوکارانی دەکات
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەربڕی.
لە پەیامەکەیدا، سەعد مەعن رایگەیاند: "گەرمترین سەرەخۆشی و ڕاستگۆترین هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی رووداو لە بەغدا دەکەین، بەهۆی ئەو رووداوی هاتووچۆیەی کە تووشی بوو."
سەعد مەعن لە خودای گەورە داواکارە "کۆچکردوو بەر رەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی بخات و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە، کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت، هەموو لایەکیش لە هەر ناخۆشییەک بپارێزێت."
ئەحمەد جەلال، کۆنسووڵی شانازیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و ماڵباتی هاوکارمان هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی بەغدا کرد، کە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
رۆژی دووشەممە 08-06-2026 ئەحمەد جەلال، کۆنسووڵی شانازیی کۆماری دیموکراتی سۆشیالیستی سریلانکا لە هەولێر، لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو و خێزانی کۆچکردوو رایگەیاند: "قووڵترین سەرەخۆشیمان بە بۆنەی کۆچی دوایی دڵتەزێنی بەڕێز هەڵکەوت عەزیز قبووڵبکەن."
کۆنسووڵی سریلانکا رایگەیاند، لەم کاتە سەختەدا بیر و نزایان لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانی هەڵکەوت و تەواوی تیمی رووداودایە و هیوای هێز و ئارامیی بۆ خواستن.
شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هەڵکەوت پیشەگەرێکی راستگۆ، زیرەک و دڵسۆز بوو."
لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو و خانەوادەی کۆچکردوو کراوە، شیفا بارزانی رایگەیاندووە، کۆچی هەڵکەوت عەزیز "هەواڵێکی دڵتەزێنی زۆر لەناکاو و ناخهەژێن بوو."
شۆخان حەسیب کوێخا حوسێن شوانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "کۆچی ناوەختی ئەو دەنگە راستگۆ و سەنگینە، لە دڵەوە هەمووانی خەمبار و تووشی شۆک کرد."
یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، "ئەو بە واتای وشە کوردێکی مرۆڤ بوو، کەسێکی پیشەیی، چالاک و عەوداڵی راستی بوو."
سادق عوسمان عارف، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، لە پەیامەکەیدا گوزارشتی لە خەم و پەژارەی بێئەندازەی خانەنشینان کردووە بۆ کۆچی ئەو رۆژنامەڤانە و دەڵێت: "هەڵکەوت عەزیز جێی متمانە و خۆشڕوو بوو، ئەوەش نیشانەی پەروەردەیەکی بەرزی خانەوادەیی و پێگەیشتنێکی پیشەیی مرۆییانە بوو."
ئاریان سەلاحەدین ئەسعەد، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لەدەستدانی ئەو، کەلێنێکی گەورە لە کاری میدیایی و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی دروست لە بەغدا دروست دەکات."
لە پەیامەکەیدا، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری وەسفی لێهاتوویی ئەو رۆژنامەڤانە دەکات و دەڵێت: "هەڵکەوت عەزیز بە زانیارییە هەمەلایەن، ورد و پشتڕاستکراوەکانی و بە بوێرییەکەی لە دەربڕین و داڕشتنەوەی پرسیارە رۆژنامەڤانییەکان، جێگەی خۆی لە هزر و دڵی هەمووماندا کردبوویەوە."
ئاریان سەلاحەدین ئاماژە بە رۆڵی نیشتمانیی هەڵکەوت عەزیز دەکات و دەڵێت: "ئەو دەرفەتەکانی بەکاردەهێنا بۆ گەیاندنی پەیامی کوردستان و زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو هەواڵ و بابەتانە دەکرد کە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان بوون."
یەکێتیی میدیای ئازاد (YRA)، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی لەدەستدانی ئەو رۆژنامەڤانەمان پێگەیشت کە ساڵانی درێژی تەمەنی بۆ خزمەتی کاری میدیایی تەرخان کرد."
یەکێتیی میدیای ئازاد لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "خەمبارین بە لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامانی خێزانی میدیایی، کە بە رێزەوە یادی دەکەینەوە؛ گەرمترین سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو، ئیدارەی کەناڵەکە و هاوڕێیانی لە ناوەندی میدیایی دەکەین."
یەکێتیی میدیای ئازاد باس لە کاروانی پیشەیی ئەو رۆژنامەڤانە دەکات و دەڵێت: "نزیکەی 16 ساڵ لە بواری راگەیاندندا کاریکرد و شوێنپەنجەیەکی دیاری پیشەیی لەو دامەزراوانەدا بەجێهێشت کە کاری تێدا دەکردن."
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو بە دڵسۆزی و ئەمانەتداری خزمەتی راگەیاندنی دەکرد."
لە پەیامەکەیدا، مونا قەهوەچی ئاماژەی بەوە کردووە کە بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیزی پێگەیشتووە و دەڵێت: "بێگومان ئەو یەکێک بوو لە میدیاکارە دڵسۆز، راستگۆ و پیشەییەکان کە جێپەنجەی دیار بوو."
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە خودای گەورە داواکارە "رەحمەتی بەرینی خۆی بەسەردا ببارێنێت و شوێنی لە بەهەشت بێت، هەروەها ئارامی و خۆڕاگری بە بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت."
بەڵێن عەبدولڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی هەڵکەوت عەزیز رایگەیاند: "هەواڵی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا زۆر خەمباری کردین، کە بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا."
فەریق روکن قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدامان پێگەیشت؛ پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵکی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین."
باراڤ بارزانی، دامەزرێنەر و سەرۆکی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کۆچی ئەو میدیاکارە دڵسۆزە لە دڵەوە خەمباری کردین."
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا، رایگەیاند: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هەڵکەوت عەزیزم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم."
نووسینگەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "کۆمەڵگەی رۆژنامەڤانیی کوردستان یەکێک لە کەسایەتییە دڵسۆز و ناسراوەکانی خۆی لەدەستدا؛ یاد و ماندووبوونەکانی ئەو لە خزمەتکردنی پیشەی رۆژنامەڤانی و بەرگری لە راستییەکاندا، هەمیشە بە ڕێزەوە دەمێنێتەوە."
کەناڵی ئاسمانیی نووچە لە راگەیێندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز دەربڕی و رایگەیاند: "هاوبەشی خەمی بنەماڵەی کۆچکردوو و هاوکارانین لە رووداو."
نووچە تیڤی ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەڵکەوت عەزیز لەدایکبووی ساڵی 1989ی هەولێرە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بووە، هەروەها نزیکەی 16 ساڵ لە بواری رۆژنامەڤانیدا کاریکردووە.
سەعد هەمەوەندی، بەناوی دەزگای روئا بۆ بەڵگەنامەسازی و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند: "کۆچی دوایی ئەم میدیاکارە دڵسۆزە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نێوەندی راگەیاندنی کوردی، کە بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆی بە ئەوپەڕی پیشەییبوونەوە خزمەتی کرد."
زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە ناخی دڵمەوە خەفەتبارم بۆ کۆچی دوایی کاک هەڵکەوت، ئەم کۆچە بۆ هەموو کورد و بزاڤی رۆژنامەگەری زیانێکی گەورەیە."

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
دڵشاد شەهاب لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "زۆر بەداخەوە بۆ لە دەستدانی هەڵکەوت عەزیزی خەمخۆری گەل و نیشتیمان. راستی و راستگۆیی لە وەکو چۆن لە گواستنەوەی هەواڵ و پەیامەکانی کاک هەڵکەوتدا هەبوو لە ناخ و دەروونیشیدا راستی و راستگۆیی بەرجەستە دەکرا. هاوخەمی هەردوو خانەوادەکانیم؛ رووداو و ماڵباتەکەی."
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بەوپەڕی خەمەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (هەڵکەوت عەزیز) رۆژنامەنوس و بەرپرسی نووسینگەی میدیایی رووداو لە بەغدا-م پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوکاران و رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان دەکەم. لەخوای گەورە داواکارم، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات، سەبووری و ئارامیش بە خێزان و خانەوادەو هاوڕێ و هاوکارانی ببەخشێت."
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
دژەتیرۆر لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بەڕێزان لە تۆڕی میدیایی رووداو، بەڕێز ئاکۆ محەممەد، بەڕێوبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بەتوانا کاکە هەڵکەوت عەزیز، لەدەستدانی ئەو میدیاکارە زیانێکی گەورەیە بە ڕۆژنامەوانی کوردی بە تایبەت لە بەغدا. لە خودای گەورە داواکارین سەبووری هاوکار و هاوڕێ و کەسوکاری بدات."
ئاڕتی بانک بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی رووداو دەکات.
بانکەکە لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بەتوانای کوردستان و عێراق (هەڵکەوت عەزیز)، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداومان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا، ئێمە لە RTB پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان، هاوکاران و تەواوی هاوپیشەکانی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین."
سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی رادەگەیێنێت.
سەلوان ئاکرەیی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی لێهاتوو (هەڵکەوت عەزیز)، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوم لە بەغدا بیست، کە لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا."
دەشڵێت: "خوالێخۆشبوو نموونەی رۆژنامەنووسی لێهاتوو، دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو لە کارە پیشەیییەکەیدا لە بەغدا. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و هەموو هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت."
کۆمەڵی دادگەری بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز پرسە و سەرەخۆشیی خۆی رادەگەیێنێت.
گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین. خوالێخۆشبوو رۆژنامەنوسێکی بەتوانا و دڵسۆز بوو بۆ کارەکەی. له خودای گهوره داواكارین كۆچكردوو به بهههشتی بەرین شاد بكات و سهبووری و ئارامی بە دڵی کەسوکار و ههموو هاوڕێیانی ببهخشێت."
سیما محەممەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مەڵتیمیدیا ئەجانیس لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، دەڵێت: "پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتوو (هەڵکەوت عەزیز) بە کەسوکار، خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی ستافی تۆڕی میدیایی رووداو رادەگەیێنین، کۆچی دوایی ئەم گەنجە دڵسۆزە، کەلێنێکی گەورە لە ناوەندی میدیایی کوردستاندا دروست دەکات."
دەشڵێت: "لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە دڵی بنەماڵەکەی و هاوڕێ و هاوکارەکانی ببەخشێت."
لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بەبۆنەی گیان لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، "سەرەخۆشیی و هاوخەمیی زۆرمان ئاراستەی کەناڵی رووداو دەکەین."
فەریق روکنی یەکەم، قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا کە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد، رایگەیاند، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی (هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا)ـمان پێگەیشت."
قەیس محەممەداوی دەڵێت، :پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵکی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین، لە خودا داواکارین کە کۆچکردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و، ئارامی بە کەسوکار و هاوکارانی بدات."

لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ گیان لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "سەرەخۆشیی و هاوخەمیی زۆرمان ئاراستەی کەناڵی رووداو دەکەین."
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا کە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد، رایگەیاند، "سەرەخۆشیی قووڵ و هاوخەمیی زۆرمان ئاراستەی کەناڵی رووداو و هەموو رۆژنامەنووسان دەکەین، بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "داوای رەحمەت و لێخۆشبوون بۆ کۆچکردوو و، سەبووری و ئارامی بۆ بنەماڵە و خۆشەویستانی دەکەین."
د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دواییی هەڵکەوت عەزیز، میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی رووداو لە بەغدا، دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکار و هاوکارانی دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی شاد بکات و سەبووریی خانەوادەکەی بدات."
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
نەوزاد هادی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "خەمبار و خەفەتبار بووین بە کۆچی دوایی بەڕێز هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا، ناوبراو رۆژنامەنووسێکی بە توانا و لێهاتوو و دڵسۆز بوو بۆ پیشەکەی. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم و هاوخەمی خۆم بۆیان دەردەبڕم و داواکارم لە خودای گەورە و میهرەبان رۆحی بە بەهەشتی فیردەوس شاد بکات و سێبووری کەسوکار و بنەماڵەکەی بدات."
دنخا، بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی ئاسمانیی (الأولى)، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد و تۆڕی میدیایی رووداو کرد. بەڕێوەبەری کەناڵی الأولى رایگەیاند کە بە ناوی ئیدارەی کەناڵەکەیانەوە گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی هاوپیشەکانیان لە رووداو و نێوەندی رۆژنامەڤانی دەکەن بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە: "زۆر دڵگران و خەمبارین بە کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بەتوانا، لێهاتوو و بوێری تۆڕی میدیایی رووداو، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز؛ پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوکارانی دەکەین."
سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی وەرزشیی هەولێر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: "بەناوی یانەی هەولێر و هەموو هاندەرانمانەوە خەمبارین بەم کارەساتە و لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز پەیامنێری بەتوانای رووداو؛ هاوبەشی خەمی بنەماڵە و هەموو کارمەندانی رووداوین."

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز سەرەخۆشیی خۆی رادەگەیێنێت.
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ رووداو، دەڵێت: "بۆ کۆچی لە ناکاوی پەیامنێر و راگەیاندنکاری لێهاتوو و بەرپرسی ئۆفیسەکەتان لە بەغدا هەڵکەوت عەزیز، بە خەم و پەژارەوە سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەکەم. کۆچی ناوادەی کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بوو خەمباری کردین."
دەشڵێت: "جێگای بەهەشت بێت و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم. هیوادارم خوای گەورە سێبوورییان بدات."
دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز رایگەیاند: "کۆچی دوایی ئەم میدیاکارە دڵسۆزە لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی پیرۆزی راگەیاندندا، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نێوەندی راگەیاندنی کوردی."
دانا ئەحمەد مەجید ئاماژەی بە بوێری و پیشەییبوونی ئەو رۆژنامەڤانە کردووە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و رووداو دەکات.
ئاشتی عەلائەدین، سەرۆکی پلاتفۆرمی عێراق بۆ گەشەپێدان، لە پەیامێکدا بۆ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی رووداو، سەرەخۆشیی خۆی و هاوکارانی بۆ کۆچی هەڵکەوت عەزیز دەربڕی. ئاشتی عەلائەدین رایگەیاند: "کاک هەڵکەوت نموونەی پەیامنێری پرۆفیشناڵ، بوێر و نیشتمانپەروەر بوو کە جێپەنجەی دیار بوو."
کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لەدەستدانی رۆژنامەنووسێکی چالاک و لێهاتووی وەک کاک هەڵکەوت، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بواری راگەیاندنی کوردی."
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی: کۆچی هەڵکەوت عەزیز هەمووانی دڵتەنگ و خەمبار کرد
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز و تۆڕی میدیایی رووداو دەکات. کۆمسیۆن دەڵێت: "هەواڵی کۆچی دوایی پەیامنێر و رۆژنامەنووسی دیار و بەتوانا (هەڵکەوت عەزیز)، هەمووانی دڵتەنگ و خەمبار کرد؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەین."
رۆژنامەڤانانی دەڤەری راپەڕین لە پەیامێکی هاوبەشدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی خێزان و هاوکارانی هەڵکەوت عەزیز دەکەن. رۆژنامەڤانانی راپەڕین دەڵێن: "کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز کۆستێکی گەورەیە بۆ هەموومان و بە خەسارەتێکی گەورەی دەزانین بۆ رۆژنامەگەریی کوردی."
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری پێشووی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ رووداو و خانەوادەی هەڵکەوت عەزیز دەڵێت: "لەماوەی شەش ساڵی کارکردنم لە بەغدا، کۆچکردوو وەک پێشمەرگەیەک هەمیشە هەواڵ و زانیارییەکانی بەوپەڕی راستگۆییەوە دەگەیاند و هەمیشە گیان لەسەر دەست بوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی."
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری پێشووی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ رووداو و خانەوادەی هەڵکەوت عەزیز دەڵێت: "لەماوەی شەش ساڵی کارکردنم لە بەغدا، کۆچکردوو وەک پێشمەرگەیەک هەمیشە هەواڵ و زانیارییەکانی بەوپەڕی راستگۆییەوە دەگەیاند و هەمیشە گیان لەسەر دەست بوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی."