رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی دهۆک روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر بنکەی ئاسایشی رۆژهەڵات بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەلایەن "تیرۆریستێکەوە" ئەنجامدراوە کە بووەتە هۆی "شەهیدبوونی کارمەندێک و برینداربوونی یەکێکی دیکە." ئەو کەسەی هێرشەکەیشی کردووە، لەلایەن ئاسایشەوە کوژراوە.
بەپێی روونکردنەوەی ئاسایش، ئەو کەسەی هێرشی کردووە و دواتر کوژراوە ناوی (ل. هـ.) بووە.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 12-12-2022 روویدا، پەیامنێری رووداو لە دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، هێرشکارەکە کورد نییە و خەڵکی بەرتلەیە.
تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان هۆکاری پشت هێرشەکەیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دەڵێن، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و "بەرامبەر هەر هەوڵێکی تێکدەرانە دەوەستینەوە و رێگەنادەین ئارامیی دهۆک تێکبدرێت."
هێزەکانی ئاسایشی دهۆک لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و بڕیارە ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە.
ئەو کارمەندەی ئاسایشی دهۆک کە لە رووداوەکەدا شەهید بووە ناوی (ئازاد ئیبراهیم)ـە، تەمەنی 31 ساڵانە و خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک. بریندارەکەش ناوی زیندان مزوورییە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و "دۆخی تەندروستیی جێگیرە."

پرۆفایلی هێرشکارەکە:
- لەیس هاشم عەزیز
- ساڵی 1994 لەدایکبووە
- سەر بە هۆزی حەدیدییە لە سنووری نەینەوا
- خەڵکی گوندی عەلییە رەشە لە قەزای حەمدانییەی سەر بە نەینەوا

.png&w=3840&q=75)