رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بە پێچەوانەی دوێنێ، رووی لە دابەزین کردووە.
نرخی دۆلار کە دوێنێ 600 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 176,400 تمەن، ئەمڕۆ یەکشەممە 100 تمەن دابەزی و گەیشتە 176,300 تمەن.
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاتژمێری رابردوودا 177,300 تمەن بووە و نزمترین نرخیش بە 175,500 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.
نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 2.98% زیادبووە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا زیادبوونەکان زۆر بەرچاوە بەوپێەی نزیکەی 41.21% ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.



