رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 4-12 دەستپێدەکات و لە 22-12 کۆتایی دێت.
بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت و رۆژی دووشەممەش پێشمەرگەی هێزەکانی 70 و 80 مووچە وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-12-2022 مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.
دوایین شوێن کە مووچە وەردەگرن، بەپێی خشتەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگەن کە رۆژانی 21 و 22ـی ئەم مانگە دەبێت.

.jpg)

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)