رووداو - maile online
كاتێ سەیری ئەم كچە 17 ساڵیە دەكەی، هیچ شتێكی نائاسایی لە رووكاریدا بەدی ناكەی، لە ماكیاژ و لە جلوبەرگیشدا سێنیێ نۆمۆك وەك هەر هەرزەكارێكی دیكەی وەك تەمەنی خۆی دیارە، بەڵام لە ژێرەوەی ئەو شێوە و ستایلەیدا نەخۆشییەكی كوشندەی جینی هەیە كە پێ دەگوترێت FOP.
FOP نەخۆشییەكە، كە بە هۆیەوە ماسولكە و ریشاڵەكانی بۆ ئێسك دەگۆڕێن، واتە دوو ئێسكە پەیكەرێكی لەسەر ئێسكە پەیكەرەكەی خۆی گەشە دەكات . ئەو كچە كە لە ئێستاوە دەستەكانی بە نوشتاوەیی لە ناوقەدی وەستاون و نانوشتێنەوە، دەبێ هەر بەو شێوەیە وەك پەیكەر بمێنێنتەوە.
ئەمەش بەهۆی گەورەبوونی ئێسك لە شانیەوە كە وای لێدەكات نەتوانێ ددانەكانی یان جەستەی خۆی بشوات بەبێ یارمەتیدانی كەسانی دیكە.
لە ئێستادا نەخۆشی FOP هیچ چارەسەرێكی نییە، ئەو هەرزەكارە هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و تادێت خراپتریش دەبێت.



.jpg)



