رووداو- هەولێر
مەلا مەزهەر و خاوەنی مزگەوتی قادر بلە لە کاتی نوێژی عیشا دەمەقاڵێ لە نێوانیان روودەدات وپۆلیس کێشەکە چارەسەر دەکات.
دوای ئەوەی مەلا مەزهەر، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قادر بلە، بە هۆی مۆڵەتی خوێندن لە سودان، لە وتاربێژی و پێشنویژی دوورخرایەوە، دوێنێ شەو بە مەبەستی پێشنوێژیکردن چووەتە مزگەوتی قادر بلە، بەڵام خاوەنی مزگەوتەکە رێی پێ نەداوە پێشنوێژی بکات.
مەلا مەزهەر خوراسانی پێشنوێژو وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی قادربلە بۆ (رووداو) ئاماژەی بەوەدا " كێشەكان لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە كاتێك ئەو دەچێتە مزگەوتەكەوە بۆ ئەوەی نوێژخوێنانی ئەوێ بەسەر بكاتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك بە هۆی خوێندنەوە لە وڵاتی سودان، دووركەوتووەتەوە، ویستوویەتی پێشنوێژیان بۆ بكات، بەڵام خاوەنی مزگەوتەكە بە شێوازێكی ناشرین ئەوی دوورخستووەتەوە و قوتابیەكی ئەوی لە جێگەی داناوە".
لەبەرامبەر ئەو گوتانەی مەلا مەزهەر، قادر بلە، خاوەنی مزگەوتەكە بۆ (رووداو) گوتی: "مەلا مەزهەر هاتووە كێشە دروست بكات و ئەو لەو مزگەوتە دوورخراوەتەوە".



.png&w=3840&q=75)
