رووداو - AFP
شه‌وى شه‌ممه 9-9-2017 له یاریگای نێودەوڵەتیی به‌سره لووتكه‌ى له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانى جیهان و عێراق بەڕێوەچوو، کە ریڤاڵدۆ، كلایڤێرت، پێرس، ماتیرازى و سەڵگادۆ لە یاریزانە بەنێوبانگە بەشداربووەکانی بوون.
پێش كۆتایهاتنى تایمى یه‌كه‌م، ره‌زاق فه‌رحان گۆڵى یه‌كسانى ئه‌ستێره‌كانى عێراقى تۆماركرد‌و تایمى یه‌كه‌م به دوو گۆڵى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات .
له تایمى دووه‌مى یارییه‌كه جارێكى دیكه ئه‌ستێره‌كانى جیهان له رێگه‌ى پیرێس گۆڵى پێشكه‌وتنیان تۆماركرد و پاش ئه‌و گۆڵه‌ش كلایڤێرتى هۆڵه‌ندى گۆڵى چواره‌م و سێیه‌مى خۆى بۆ ئه‌ستێره‌كانى جیهان تۆماركرد.كه‌رنه‌ڤاڵى گۆڵكردن له یارییه‌كه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو ئه‌ستێره‌كانى پێشووى جیهان گۆڵى پێنجه‌میان تۆماركرد ، سه‌ربارى تۆماركردنى گۆڵى چواره‌م بۆ عێراق به‌ڵام یارییه‌كه به ئه‌نجامى 5-4 له به‌رژه‌وه‌ندى پێكهاته‌ى جیهان كۆتاییهات.


