بەر لە جەژنی رەمەزان بە بریارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی سەد هەزار دینار جەژنانە دەدرێت بە سوودمەندانی مووچەی چاودێری خێزان ، بەڵام بریارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تا ئێستاش هیچ بڕیارێکی لەم شێوەیە لەئارادا نییە، سوودمەندانی مووچەی چاودێری خێزان لە هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەوەی کە ئاخۆ بۆ حکومەتی عێراقی لە توانایدا هەیە جەژنانە بدات بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت.