گۆس هێدینکی هۆڵەندی دەستی لە مەشقدانی یانەی ئانژی ماخاچکاڵای رووسی کێشایەوە.
هێدینک کە مانگێک لەمەوپێش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا نوێکردەوە، پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و ریال مەدریدی ئیسپانی کردووە و بۆ ماوەیەکیش راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووە و لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش، هێدینگ ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و کۆریای باشوور و رووسیا و تورکیای وەرگرتووە.
هێدینک لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٢ ئەرکی راهێنەرایەتی یانە دەوڵەمەندەکەی روسیایی بەسەرۆکایەتی سولەیمان کەریمۆڤ وەرگرتبوو و لە وەرزی تازەدا تەنیا دوو یاری ئەنجامداوە.
یانەی ئانژی راستەوخۆ رینێ میولێنتسێنی راهێنەری پێشوویی یانەی مانچستەر یونایتدی لە شوێنەکەی هێدینگ دانا.



