رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشێلکردنی گیانی پێکەوەژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە. دەشڵێت، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە دەکرێت.
لە راگەیێندراوی پەرلەماندا هاتووە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و "ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێکدەدرێنەوە و ھەڵوێست و بڕیاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر".
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا ئەوەشی گوتووە کە ئەو هەنگاوە "وەستانەوەیە دژی ھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستوور".
یاسا پەسندکراوەکە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەو پێشھاتە لێکدەدرێنەوە و ھەڵوێست و بڕیاری یەکگرتووانە دەگیرێتەبەر.
یاسا پەسندکراوەکە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەو پێشھاتە لێکدەدرێنەوە و ھەڵوێست و بڕیاری یەکگرتووانە دەگیرێتەبەر.
دەقی راگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستان:
بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین،کە بە بێ رەچاوکردنی بەهاکانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لە دەستوری عێراقدا چەسپێنراون، لەسەر بنەمای زۆرینە و بێ رەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان، بەرەبەیانی ١٢ ی ١١ ی ٢٠٢٠ یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی پەسەندکرد.
ئەم ھەنگاوە، پێشێل کردنی گیانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە، هاوکات وەستانەوەیە دژ بە ھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستور.
بۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشی زۆری خۆمان بۆ تەواوی فراکسێۆنە کوردستانیەکان و سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان کە یەک ھەڵوێست و ھاوڕا بوون بۆ رەتکردنەوەی بەشدار بوون لە دانیشتنی دەنگدان، رایدەگەیەنین کە بە ھەماھەنگی لەگەل سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێک دەدرێنەوە و ھەلوێست و بریاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر چونکە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە و ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەش دەخاتە ئەستۆمان.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
١٢ ی ١١ ی ٢٠٢٠


