سەرەتا باس لە دۆڕانەکانی یانەی سلێمانی دەکەین لە سەرەتای وەرزدا پێش هاتنی باسم قاسم ئەوە بوو یانەی سلێمانی بە کۆمەڵێک دۆڕاندا تێپەڕی کە ئەوەش دوو هۆکاری سەرەکی هەبوو بۆ دۆڕانەکانی یانەی سلێمانی یەکەمیان خەسرەو گوورونی ڕاهێنەر بوو ئەویش بەهۆیی کەم ئەزموونی ئەو ڕاهێنەرەوە بوو لە خولە گەورەکاندا کە نەیتوانی ئەسپی خۆیی تێدا تاو بدات .
دووەمیش ئەو کۆمەڵە یاریزانانی یانەکەبوو ئەوش بەهۆیی ئەوەی زۆرینەی یاریزانەکان لە ئاوا خولیێکی گەورەدا یاریان نەکردبوو وە لەسەرەتایی خولەکەدا زۆربەی یاریکان بە ترس و لەرزەوە یاریان لەگەل یانە بەهێزەو گەورەکانی عێراقدا دەکرد کە ئەمەش وایی کرد لەزۆرینەی یاریەکانی سەرەتایی وەرز بە دۆڕاندن کۆتایی پی بێنن...
پاشان ئیدارەی یانەی بیریان لە گۆڕیینی ڕاهێنەر کردوە کە لە هەلبژاردنێکی باشدا باسم قاسمی ڕاهێنەریان کردە ڕاهینەری یانەکە و ماوەیەکی باش یانەی سلێمانی بە بووژاندنەوەدا تێپەڕی کۆمەڵی لە یاریەکانی سەرەتایی هاتنی خۆیی بۆیانەی سلێمانی بردەوە کە ئەمەش وایی کرد ببێتە جێگایی دڵ خۆشی بۆ ئیدارەی یانە و هاندەرەکانی یانەکە کە بە ڕای من باسم قاسم ڕاهێنەرێکی زۆر باش و ئاست بەرزە و شارەزای و توانایەکی باشی هەیە لە دانەوەی ڕاهێنەرایەتی لە ئاستی ئەوەدایە کە لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی ڕاهێنان بداتەوە وە شتانێکی زۆریشی بۆ سلێمانی پێ بوو بەڵام !
ئیدارەی یانەی سلێمانی وایان دەزانی ئیتر هەموو ناخۆشیەکانی بۆ سلێمانی کۆتایی هاتوەو کاتی ئەوەیە خۆیان کۆ بکەنەوە بۆ وەرزی داهاتووی خولەکە هەر لە ڕێوە بە باسم قاسمیان ڕاگەیاند کە ئێمە مانەوەمان دەوێت لە خولەکەو هیچی تر کە دەبوو پێ ڕابگەیەنن کە ئێمە ئەو پارە زۆرەمان سەرف کردوە بۆیە دەمانەوێت بۆ نازناوەکە مڵملانێ بکەین ئەگەر لە کاتێکیشدا ئەوان بەس مانەوایان لە خولەکدا دەویست بۆ ئەوەی هیچ نەبێت مانەوەی یانەکە لە خولەکەدا مسۆگەر بکەن.
بەڵام بە قسەی ئەوان وایکرد باسم قاسم ئەو کارەی بۆی هاتبوو بیکات بۆ یانەی سلێمانی کە ئەوەبوو کە یانەی سلێمانی بکاتە یانەکی قورس لە خولی بژاردە نەک ئامانجێکی بێمانی سادە مانەوە لە خولەکەو بەس چونکا ئەمە لەگەڵ تواناو ئاستی ئەو ڕاهێنەرە یەک ناگرێتەوە ئەوە تموحی ڕاهێنەرێکی گەورەی وەک باسم قاسم نەبوە و نابێت لە هەر یانەیەکی تریش بێت.
بۆیە دوای ئەوەی ئیدارەی یانەی سلێمانی ئەو قسەیان بە باسم قاسم ڕاگەیاند کە تەنها مانەوەمان دەوێت لە خولەک و بەس ئیتر باسم قاسم ڕاهێنەر ڕێرەوی کارەکانی گۆڕی و تەنها کاری بۆ مانەوە کردوە ئەو کارە کارێکی ئاسان بوو بە نیسبەت ئەوە ئەمەش وایی کرد بە نەفەسێکی درێژ کارە بۆ ئەو داواکاریەی ئیدارەی یانە بکا.
بەڵام کاتێکی باسم لای کردوە کەوتۆتە ناو گێژاوێکی قورسی دۆڕانی لەسەر یەکەوە وە لەو کاتەی ئەگەری دابەزینی یانەی سلێمانی لە خولی بژاردەی عێراق کەوتۆتە سەر زاری هاندەرانی وە وەرزی خولی بژاردە بەرەو کۆتایی دەڕوات کار لە کار ترازاوەو مانەوەی سلێمانی لە بە دەوڵات بوونی کوردستان قورستر بووە کە تەواوی ئەم نەهامەتیانەی یانەی سلێمانی کە لە ئێستادا بەسەریی دێت هەمووی لە چاوەی ئیدارەی یانەدایە کە ئامانجایان لە هێنانی باسم قاسم مانەوە بوو نەک بەهیزکردنی یانەکە و گەورەکردنی ناوی سلێمانی.
دیارە برادەرانی ئیدارەی سلێمانی ئەو پەندە کوردیهیان نەبیستوە کە دەڵێت "ئەو نانە نا ئەمڕۆ لە خوانە " ئەی کە تۆ نەتوانی ئامانجەکانت لە ئێستادا بپێکی ئەوا هەرگیس ناتوانی لە وەرزێکی تریشدا ئەو ئامانجانەی کە هەتانە بە دی بینن بۆیە هاندەرانی یانەی سلێمانی لە جێگایی خۆیایەتی کە لێتان توڕە بن.



