رووداو -هه‌رێز جه‌مال
مه‌شقكردنى یونس مه‌حمودى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆته جێگه‌ى باس و خواسى هانده‌ران و زۆرێك پێیان وایه ئه‌و خوێن ڕیژى گۆڵیانه بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر به‌ستووه .
به‌ڵام یونس مه‌حمود له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گفت و گۆى له‌گه‌ڵ نه‌كردوون و ئامانجیش له‌و مه‌شقانه پارێزگاریكردنێتى له تواناى جه‌سته‌ى .
یونس ئه‌وه‌ش ده‌لێت كه سه‌رجه‌م یانه‌كانى عێراق به ماڵى خۆى داده‌نێت و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانیان ناكات .



.png&w=3840&q=75)