تەقاندنەوەی هەردوو مزگەوتی صالحی و مزگەوتی عومەر بن عەبدولعەزیز لە شاری كەركووك 12 كوژراو 35 برینداری لێكەوتەوە، بە گوومانی بوونی بۆمبی چێنراویش شەقامی شۆریجە داخراوە.
كاژێر نۆی ئەمشەو لە شەقامی كورنیشی شاری كەركووك خۆكوژێك لە ناو مزگەوتی عومەر بن عەبدولعەزیز خۆی تەقاندەوە و لە هەمان كاتدا مزگەوتی صالحیش لە رێگەی بۆمبێكی چێنراوە وە تەقێندرایەوە.
سەبارەت بە ژمارەی كوژراو بریندارەكان عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركووك بە (رووداو)ی راگەیاند: لە هەردوو تەقینەوەكەدا 12 كوژراو 35 برینداری لێكەوتۆتەوە".
هاوكات پەیامنێری رووداو پێی راگەیاندنین ئێستا لە نزیك نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك ئۆتۆمبێلێك گڕی گرتووە و لایەنە ئەمنییەكانیش خەڵكی ناوچەكەیان ئاگاداركردۆتەوە كە ئۆتۆمبێلەكە مادەی تەقینەوەی تێدایە.
هاوكات شەقامی شۆریجەش بە گوومانی هەبوونی چەند بۆمبێكی چێنراوە وە داخراوە.



